ستاندەر
بۆ یەکەمین جارە هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژی داعش لەسوریا و عێراقدا راگەیەندراو بەزمانی کوردی بڵاودەکاتەوە، هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژی داعش لەراگەیەندراوەکەیاندا کەئەمڕۆ بەزمانی کوردی بڵاویانکردۆتەوە ئاماژەیان بە بەردەوامی ئۆپراسیۆنەکانیان دژی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش داوە بەهاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە”، لەدرێژەی راگەیەندراوەکەی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتیدا هاتووە “لە ۲۲ی تشرینی دووەم لەگەڵ هەسەدە لە ناوچەی دێرەزور دەستمان بە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش کردوە لە دژى پاشماوەکانى داعش، کە بەهۆیەوە گورزی توندمان لە چەكدارانی داعش وەشاندوە و ژمارەیەک چەکدارى داعشمان کووشتووەو دەستگیرکردوە”.