پارتی كاندیدەكانی بۆ بریكاری هەشت وەزارەت یەكلادەكاتەوە زانیاری لەو بارەیەوە بخوێنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 878 جار بینراوە 0 سەرنج
l

ستاندەر

پارتی ناوی كاندیدەكانی بۆ پۆستی بریكاری هەشت وەزارەت رادەستی سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەكات كە بەشێكیان دووبارەن.

بەپێی زانیارییەكانی هەفتەنامەی باس كە لەسەر پارتی هەژمار دەكرێت. ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەراپۆرتێكی لەمبارەیەوە  بڵاوكردووەتەوە، دوای ماوەیەك لە پێكهێنانی حكومەت، پارتی پۆستی بریكاری وەزارەتەكانی بەركەوتەی خۆی یەكلاییكردووەتەوە و ناوەكانی رادەست بە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە، كە پێكهاتوون لە هەر یەك لە (سەربەست لەزگین، بۆ بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە، رابەر سدیق، بۆ بریكاری وەزارەتی دارایی، زاگرۆس فەتاح، بۆ بریكاری وەزارەتی پلاندانان، بەرەڤان حەمدی، بۆ بریكاری وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق بۆ بریكاری وەزارەتی خوێندنی باڵا، زەكیە سەید ساڵح، بۆ بریكاری وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و ئاگرین عەبدوڵا، بۆ بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن، سالار عوسمان، بۆ بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری.

جێی باسە گۆڕانیش پێشتر ناوی بریكارەكانی بۆ چوار وەزارەت یەكلاكردۆتەوە و ئەوەی ئێستا ماوە یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە، كە دەگوترێت بەهۆی كۆنگرەوە پرۆسەكە دواكەوتووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *