مەسروربارزانی لەتورکیاوە دەڵیت: لەگەڵ بوونی پەکەکە نین لەهیچ ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 301 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمڕۆ پێنج شەمە رێکەوتی ٢٨/١١ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە تورکیا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تورکیا کۆبویەوە، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا لەگەل مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: ئێمە لەگەڵ بوونی پەکەکە نین لەشنگال و هیچ ناوچەیەکی هەرێمەکەمان، مەسرور بارزانی لەکۆنگرە رۆژنامەنوسیەکەیدا کەبەزمانی ئینگلیزی قسەی کرد ئاماژەی بە لێکنزیک بوونەوەی هەرێم و عێراق دا و گوتی: لەگەڵ عێراق لێکنزیکبوونەوە هەیە، ڕێککەوتنى نێوان بەغداد و هەولێریش بۆ ئارامى دۆخى ناوچەکە گرنگە و لە بەرژەوەندى گشت لایەکە.

دەربارەی پەیوەندیە سیاسی و ئابوریەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان مەسروربارزانی لەکۆنگرەرۆژنامەنوسیەکەیدا گوتی: پێویستە پەیوەندییەکان و ئاستى ئابورى نێوان هەرێم و تورکیا بەرەوپێشببەین، ئەم لێدوانەنی مەسرور بارزانی لەکاتێکدایە کەوا لەئێستادالەلایەن هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانەوە کەمپینی بایکۆت کردنی کاڵای تورکیا راگەیەندراوە. لای خۆشیەوە مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: ئۆپراسیۆنەکەیان لەسوریا دژی کورد نیە و دژی پەکەکەیە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.