سەرۆکی فەرەنسا: هێرشەکانی تورکیا بۆسەرباکوری سوریا(رۆژئاڤا) نیشانەی مەرگی مێشکی ناتۆیە

لەلایەن ستاندار Posted on 228 جار بینراوە

 

سەرۆکی فەرەنسا: هێرشەکانی تورکیا بۆسەرباکوری سوریا(رۆژئاڤا) نیشانەی مەرگی مێشکی ناتۆیە، لەبەرامبەریشدا ئەردوگان هێڕشی توندی کردە سەر ئیمانیۆڵ ماکڕۆن سەرۆکی فەرەنسا

ئیمانیۆڵ ماکڕۆن سەرۆکی فەرەنسا لەمیانەی چاوپێکەوتنکیدا لەگەڵ گۆڤاری the Economist دەڵێت: ئەو هێڕشانەی تورکیا کەئەندامی ناتۆیە و دەیکاتە سەرباکوری سوریا، یەکێکە لەنیشانەکانی مەرگی مێشکی ناتۆ، ماکڕۆن دەشڵێت: تورکیا بەم کارەی بەرژەوەندی هاوپەیمانیەتی ناتۆ دەخاتە مەترسیەوە.

لەبارەمبەر گوتەکانی ئیمانیۆڵ ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا، ئەمڕۆ هەینی رەجەب تەیب ئەردوگان لەوتارێکیدا کەلەشاری ئەسنبوڵ پێشکەشی کرد هێرشی توندی کردە سەر ئیمانیۆڵ ماکرۆن و گوتی: “باشترە پشکنین بۆ مێشکی خۆت بکەی بۆ ئەوەی بزانی کە مێشکت مردووە”، ئەردوگان گوتیشی بابەتی دەرکردنی تورکیا لەهاوپەیمانیەتی باکوری ئەتڵەسی “ناتۆ” کاری سەرۆکی فەرەنسا نیە.

پێشتر ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەراپۆرتێکی هەواڵیدا بڵاوی کردبوویەوە کەوا تورکیا دەیەوێت بەربەست بخاتە بەردەم پلانێکی بەرگری ناتۆ، سەبارەت بەپلانی بەرگریکردنی هاوپەیمانیەتی باکوری ئەتڵەسی لەهەندێ وڵاتی ئەندام لەهاوپەیمانیەتییەکە لەئەگەری مەترسی ڕوبەروبوونەوەی شەڕی روسیا.

شایەنی باسە تورکیا دەیەوێت لەکۆبوونەوەی داهاتووی ناتۆ کەبڕیارە لەسەرەتای مانگی ١٢ دا بکرێت لەلەندەی پایتەختی بەریتانیا، وڵاتانی ناتۆ پێشوازی لەلەشکرکێشیەکەی بکەن بۆسەر رۆژئاڤای کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش پێشتر رۆیتەرز بڵاوی کردبوویەوە کەوا تورکیا داوای لەناتۆ کردووە هێزە کوردییەکانی سوریا بەتیرۆرست بناسێنێت، بەڵام وڵاتانی رۆژئاڤا لەناتۆ ئەو داواکاریەی تورکیان رەتکردۆتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.