ستاندەر
لەوتاری هەینی ئەمرۆدا كە بەناوی مەرجەعی باڵای شیعەكان عەلی سیستانی خوێنرایەوە، جارێكی تر تەئكید لەسەر حەرامكردنی رژانی خوێنی عێراقیەكان كرایەوە، هاوكات ئەمجارە مەرجەعیەتی باڵا هیچ داواكاریەكی ئاراستەی حكومەت نەكرد بەڵكو زیاتر رووی لە ئەنجومەنی نوێنەران بو كە تیایدا داوای كرد،
یەكەم: پەلەبكەن لە تێپەراندنی یاسای هەڵبژاردن
ئەو داواكاریە ئاماژەیە بە پشتیوانی مەرجەعیەت لە هەڵبژاردنی پێشوەختە و بە یاسای نوێی هەڵبژاردن.
دووەم: پێداچونەوە بە حكومەت
ئەو داواكاریەش پشتیوانی مەرجەعیەتە بۆ گؤرانكاری لە حكومەتی ئێستا و دوبارە دانانەوەی وەزیرەكان.
هاوكات مەرجەعیەت داواشی لە خۆپیشاندەران كرد كە ریزەكانیان لە تێكدەران پاك بكەنەوە، ئەو داواكاریەش بە گۆڕانكاری نوێ دادەنرێت لە هەڵوێستی مەرجەعیەت كە زیاتر دەیەوێ پشتیوانی داخوازیەكانی شەقام بكات.
هاوكات لە كۆتایی پەیامەكە هاتووە كە مەرجەعیەت تەنها دەتوانێ ئامۆژگاری بكات، ئەوەش ئەو پەیامەی تێدا دەخوێندرێتەوە كە مەرجەعیەت نایەوێ هاوشێوەی ویلایەتی فەقیهی ئێران سەیربكرێت كە ئەوان ئاراستەی وڵات دەدەن.