شەقامی ڕۆژهەڵاتی ناوین چیدەوێ ؟

لەلایەن ستاندار Posted on 562 جار بینراوە

داستان خارگێڵانی
هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و دەوروبەر وا گۆش دراون کە هەموو کات لەگەڵ گۆڕانکاریدا بن و بۆ چارەسەرکردنی گرفت و تەگەرەکانیان ڕاستەوخۆ دروشمی بروخێ بەرزکەنەوە و داوای گۆڕینی دەمووچاو بکەن و ئارەزووی ڕەوکردنی کوێرانەی هەموو شەپۆلێکیان هەیە

تاکە چارەسەر لای ئەمان بڕوخێ یە وە زۆر ئاساییە ئەمڕۆ حکومەتێک بڕوخێنن و ساڵێک چاوەڕێکەن تاوەکو حکومەتێکی تر تەشکیل بکەن و دواتریش ئەو حکومەتەی تر بڕوخێننەوە

خۆپیشاندانی گەلانی ئێران دژی رەزا شا بەردەوام بوو تاکو دروشمی بڕوخێ یان بەرزکردەوە و کۆتایی بە ڕژێمی رەزا شا هات و خومێنی هاتە سەر دەسەڵات ، ئیستاش خۆپیشاندانی گەلانی ئێرانی بەردەوامە و داوای ڕوخانی داروودەستەی خومێنی و هاتنەوە سەرحوکمی کورەکەی رەزاشا دەکەن و
واپەیدەبەن کە کێشەکان بە گۆڕینی کەسایەتییەکان چارەدەبن

شەقامی میسڕی داوای ڕوخانی حوسنی موبارەکیان کرد و دواتر مورسی هاتە دەسەڵات و دووبارە داوای ڕوخانی دەسەڵاتی مورسی کرا و شەقامی عێراقیش بەهەمان شێوە هەر ڕۆژە و داوای ڕوخانی دەسەڵاتێک دەکەن و پەلی دەسەڵاتێکی تر دەگرن بۆ سەر کورسی و دواتر داوای ڕوخانی ئەویش دەکەن

وڵاتانی زلهێزیش لەم زهنەی شەقام لە ڕۆژهەڵاتی ناوین گەشتون و گەر لەگەڵ گۆڕینی ڕژێمێکدابن ڕاستەوخۆ لەسەر ئەم خاڵە لاوازەی شەقام کار دەکەن و بەئاڕاستەیەکدا دەیبەن کە مەرامی خۆیان تێکەڵ بە کێشەکانی هاوڵاتیان دەکەن

هەر گۆڕانکارییەک لە پێوەشن و دەزگا باڵاکانی وڵاتێکدا ڕوبدات ئەوا چەند گرنگ بێت ئەوا دوو ئەوەندە مەترسی هەیە
هیچ میریەک ناتوانێت خزمەت بکات بە هیچ هاوڵاتییەک کە لە تەمەنی نەمامی دا زوو زوو بگۆڕێت و نەمامی نوێ لە شوێنی دابنرێت ،
لە کۆتایدا ڕێڕەوی شەقامی عێراق و دەوروبەری وەك ئەم پارچە فۆلکۆرە
دێتە بەر زهن .

بەینۆ بەینۆ بەینۆ
هاوین کەپرێ ئەکەینۆ
زستان تێکی ئەدەینۆ
دیسان دروستی ئەکەینۆ
هەمدیس تێکی ئەدەینۆ

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.