ستاندەر
مارک ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمریكارایگەیان: هیچ بەرەو پێشچوونێك لە گفتۆگۆكانمان لەگەڵ توركیا لەسەر سیستەمی بەرگری(s400) ڕووینەداوە، وتەکانی وەزیری بەرگری ئەمریکا لەکاتێکدایە لەئێستادا تورکیا نزیک دەبێتەوە لەکڕینی سەکۆی تری موشەکی ئیس ٤٠٠ روسی و دورکەوتنەوەی لەکڕینی ئیف ٣٥ ئەمریکی.
وەزیری بەرگری ئەمریکا دەربارەی پرۆسەی کشاندنەوەی سەربازانی وڵاتەکەی لە سوریا و رۆژئاڤای کوردستان رایگەیاندووە: پرۆسەی کشاندنەوەی سەربازەکانمان کۆتایی هاتووە و لەئێستادا لەسوریادا ٦٠٠ سەربازمان ماون و ئەگەر بێت و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێزی زیاتر رەوانەی سوریا بکەن دەکرێت ئەو ژمارەیە کەمتریش بکەینەوە.