ستاندەر
شەوی ڕابردوو لەرێگەی دووکاتوشاوە بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا کرا ئامانج، بەگوێرەی راپۆرتێکی شانەی ئەمنی عێراق شەوی رابردوو بنکەی ئاسمانی بەلەد کە هێزەکانی ئەمریکا لەخۆ دەگرێت، بەدووکاتوشا هێرشی کراوەتە سەر، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لەئاماکامی هێڕشەکەدا نەبووە، هێرش کردنەسەر بنکەی “بەلەد” لەکاتێکدایە رۆژی سێشەمەی رابردوو جارێکی تر بەکاتوشا هێڕشکرایە سەر بنکەی سەربازی “عەین ئەسەد” کە ئەم بنکەیەش هێزەکانی ئەمریکای لێیە و دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار.