ستاندەر
سۆران عومەر پەڕلەمانتاری فڕاکسیۆنی کۆمەڵ لە پەڕلەمانی کوردستان لە نوسینێکی دا لە فەیسبووک وێنەی نوسراوێکی بڵاوکردۆتەوە کە واژۆی وەزیر و مۆری وەزارەتی کشتوکاڵی لەسەرە، بەپێی نوسراوەکە وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێگای داوە بە کۆمپانیای ئەنسکۆ لەڕێگەی مەرزی باشماخەوە ۱۰ هەزار تەن دوگی بەستوو بێنێتە ناوەوە.
سۆران عومەر لەنوسینەکەی ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو مادەیە مادەیەکی ڕێگە پێنەدراوە، باسی لەوەش کردووە لە پەیوەندی لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ وەزیر پێیگوتووە، ئەو نوسراوە ڕاست نییەو تەزویرە بۆیە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر.