عادل عەبدولمەهدی پاشەکشە لە ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ هەرێم دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 369 جار بینراوە

ستاندەر

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لە ڕێککەوتنی لەگەڵ هه‌رێم پاشگەز دەبێتەوە.

ئەحمەد حاجی رەشید پەرلەمانتاری كورد لەلیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەشارپرێسی راگەیاند “هەرچەندە بڕیاربوو ڕۆژی یەک شەممە بودجەی ساڵی 2020ی حكومەتی عێراق بگاتە پەرلەمان، بەڵام پێمان راگەیاندراوە حكومەت پڕۆژەكە نانێرێتە پەرلەمان”.

سەبارەت بە رێككەوتنەكەی نێوان هەرێم و بەغداش ئەحمەد جاجی رەشید رایگەیاندووە  “عادل عەبدولمەهدی لەرێككەوتنەكەی لەگەڵ هەرێم پەشیمان بووەتەوەو وتویەتی: من لەمەودوا سەرۆك وەزیرانی كاربەرێكەرم دەسەڵاتی ئەوەم نییە، كە ئەم رێككەوتنە جێبەجێبكەم”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.