رۆژنامەی ئیکۆنۆمیستی بەڕیتانی:کۆمەڵگای شەرقی بڕوایان بەحیزبی سیاسی و ئیسلامی زۆرکەم بۆتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 271 جار بینراوە

ستاندەر

پێگەی “بارۆمتری” عەرەبی کەتۆڕێکی سەربەخۆی تایبەت بەتوێژینەوەیە و لەتوێژینەوەیەکەیدا کە لەرۆژنامەی “زە ئیکۆنۆمیستی” بەریتانی بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەلەدەستدانی متمانەی تاکی عەرەبی و شەرقی کردووە، بەرامبەر حیزبە سیاسییەکان و حیزبە دینییەکاندا، بەپێی توێژینەوەکە لە کۆمەڵگای عێراقیدا رێژەی لەدەستدانی متمانە بەحیزبە سیاسییەکان و حیزبە دینییەکان لە %51 بەرزبۆتەوە بۆ %78.

شارەزایەکی دینی پێی وایە هۆکارگەلێکی زۆر هەن کە وای کردووە خەڵک متمانەی بەحیزبە سیاسییەکان و حیزبە دینییەکان نەمێنێت،  سەبارەت نەمانی متمانەی خەڵک بەحیزبەسیاسییەکان ئەم شارەزایە دەڵێت:  ئەم بابەتە پەیوەندی بەشکستخواردووی ئەو حیزبانە هەیە لەپرۆسەی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و تێوەگلانیان لە دەیان مەلەفی گەندەڵی و کارنەکردن بۆ نەچەسپاندنی حکومەتی باش و بەرزبوونەوەی هەژاری و دروست کردنی میلیشیا لەلایەن بەشێکی زۆری حیزبەسیاسییەکانی عێراق بۆتە هۆکاری لەدەستدانی متمانەی خەڵک بەحیزبەکان.

سەبارەت بەحیزب دینییەکانیش: حیزبە دینییەکان کەمەبەستمان حیزبە ئیسلامییەکان دوو جۆرن:

یەکەم: حیزبە ئیسلامییە جیهادییەکان: ئەم جۆرە حیزبانە زیاتر بەرەوە ئاڕاستەی سەلەفیەت دەڕۆن و بڕوایان بەکرانەوەی دین بەڕوی دنیادانیە.

دووەم: ئەو حیزبە ئیسلامیانەی کەسەر بەرەوتی ئیخوان موسلیمینن: ئەم جۆرە حیزبانە سەرباری سەرکەوتنیان لەبواری پەروەردەی و بانگەوازدا، بەڵام هۆکاری لەدەستدانی متمانەی خەڵک بەرامبەریان پەیوەندی بەنەبوونی هەڵوێستی فەرمی هەیە لەلایەن کاربەدەستانی باڵای ئەو ڕێکخراوە بەرامبەر ستمکارەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتیش بەرامبەر قەتڵ و عام کردنی کورد و هێرشی بەڕبەڕی سوپای تورکیا بۆسەر سوریا لەلایەن تورکیاوە هیچ هەڵوێستێكی فەرمیان نەبوو لەئاست هەرەمی دەسەڵاتی رێکخراوەکەدا، بەشێکی تریشی پەیوەندیبەنەبوونی نوێ گەری و نەهێنا پێشەوەی خەڵکی نوێ هەیە لەناو ئیدارەدانی ئەم جۆرە حیزبانەدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.