پێویستە هاوڵاتی خۆی لە پەتای حیزبی بوون ڕزگار بکات!

لەلایەن ستاندار Posted on 469 جار بینراوە

عثمان شێرەیی

دابەشبوونی هاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستان بەسەر حیزبەکاندا پرۆسەی گۆڕانکاری و پڕۆژەی چاکسازیان پەک خستووە، بۆیە ئەگەر بمانەوێت هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێین و ئەم دۆخە تێ بپەڕێنین ئەوا دەبێ ناوی حیزب و دەمارگیری بۆ حیزب و ئایدیا تێ بپەڕێنین.
کادری باڵای حیزبەکان، حیزب و دروشم و سەرکردەکانی حیزب پیرۆز دەکەن لە پێناو مانەوەی پلەو پایەو پارووی چەوریاندا.

ئیستا کاتی ئەوەیە بەرەی خەڵکی ناڕازی لە هەموو چین و توێژەکان درووست ببێت و پێشەوایەتی دەنگەناڕازی و بێ هیواکان بکەن.

ئێستا کاتی ئەوەیە چینی خوێندەوار و قەڵەم بەدەست و قسەڕۆیشتووەکان خۆیان یەک بخەن لە پێناو دەربازکردنی هەژاران و بەشخوراوان و تێ پەڕاندنی ئەم دۆخەدا ناکۆکی و دەمارگیریەکان وەلا بنێن.

لەم هەرێمەدا هەموومان گیرۆدەی دەستی ستەم و بێ دادی و ناڕوونی و بێ سەرەوبەرەیین لەلایەن ٤۰ – ٥۰ کەسەوە، بۆیە هەرکات لەم ستەم وبێ دادیە ڕزگارمان بوو ئەوکاتە جیاوزیەکانمان لەسەر مێزی گفت و گۆ چارەسەر ئەکەین.

کەواتە لەبری گۆرانی ووتن بەباڵای حیزب و مێژووی لیخن و سەرکردە دۆڕاو بێ منەتەکانیاندا، خۆمانیان لێ بەدوور بگرین تا ئەوانیش هەم بەخۆیاندا بچنەوە و خزمەتی ووڵات و هاوڵاتیەکانی بکەن وهەم نەوەیەکی نوێ بەرهەم بهێنین کە بتوانین بەدەنگمان ووڵاتیان تەسلیم بکەین و لەکاتی پابەند نەبوونیان بە بەڵێنەکانیان و خزمەت نەکردنی ووڵاتدا متمانەیان لێ وەربگرینەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.