دەسەڵاتی حیزب و بنەماڵە

لەلایەن ستاندار Posted on 568 جار بینراوە

مەلا فرمان

دوەم کۆسپە گەورەکەی بەردەم پرس و خۆشگوزەرانی کورد
رابردو دەریخستوە و سەلماندٶتی دەسەڵاتی حیزب و سەرکردەکانی باشور لە شاخ و لە شار:
1- هۆکاری چاندنی تۆوی دوبەرەکی و شەڕی ناوخۆن.
2- بۆ بە گژاچونەوەی یەکتر لە بون بە کەواسوری بەر لەشکری دوژمن سڵیان نەکردۆتەوە.
3- نەزان و کورتبین و خۆشباوەڕن.
4- لە دەمکوتکردن و سەرنگومکردنی دژە خۆماڵیەکان سێودویان لێنەکردوە.
5- بەرامبەر بە پارچەکانی تری کوردستان کەموزۆر سیاسەتی ناحەزانەیان هەبوە.
6- لە حوکمڕانی شاریشدا لە بواری بازرگانی و خۆدەوڵەمەندکردن و قۆرغکردنی بازاڕ و میدیا بە تەواوی جێدەستیان دیارە.
ئەم بارودۆخەی ئێستای کوردستانی عێراق :
لە هەرێم : لە روی خزمەتگوزاری وەک ئاو ، کارەبا، رێگاوبان ( دوای ٢٨ ساڵ پایتەخت بە جادەی خێرا بە سلیمانیەوە نەبەستراوە)، ئازادی رادەربرین و کۆسپخستنە بەر کاری میدیا و رۆژنامەگەری ئازاد.
لە کەرکوک : لە روی پرسی خاک و نەتەوە و پیکەوە ژیان.
دەرهاویشتەی ئەو راستیانەی سەرەوەن و بەدیهیەکن و سەلمێندراون.
ئێستا
1- رۆژئاوا لە هەموانەوە دیارە، تورکیا لە دونیا ناشرین بوە، کەچی ئەم دەسەڵاتە حیزبیەی ئێستای هەریم تەواوی پیرۆزیەکانی پرسی نەتەوە و نیشتمان دەخەنە ژێر پێوە و دەجنە خزمەتی سوڵتانی عوسمانی، ئەو سوڵتانەی بە چاوی خێڵ و سەرۆک عەشیرەت لە خودی ئەم دەسەڵاتە دەڕوانێ.
2- دوێنێ دژ بە هەمو ئاراستەکان داکۆکیان لە سیاسەتی ئابوری سەربەخۆ دەکرد، بەمەش گورزی کوشندەیان بەر ژیان و گوزەرانی خەڵک گەیاند. ئەمڕۆش ١٨٠ پلە بایان داوەتەوە.
3- نازاندرێ ئیمەی کورد لە باشور لەگەڵ کێین ، ئەنقەرە یان بەغدا.
4- پکک، بەبەرچاوی هەموانەوە چەندین ساڵە دەستی گفتوگۆ و ئاشتی دریژ دەکات، بۆیە نەدەبو دەسەڵاتدارانی باشور وەک تورکیا بیر بکەنەوە، بەڵکە دەبو لای ئەمریکا و ئەوروپا داکۆکیان لە رەوایی داواکانی پکک بکردایا. لەبیرمە چۆن پێرەمێردێکی کوردی باکور پێی گوتم ” بەر لە بونی پکک من نەمدەتوانی بڵێم کورد و کرمانجم”.
5- یەپەگە لە رۆژئاوا روداوی گرنگی نیشتمانی و نەتەوەیی دروست کردوە، شەڕڤانانی کوڕ و کچ سەری هەموانیان بەرز کردوە، دەبو دەسەڵاتدارانی باشور هاوشێوەی شەقامی شارەکانی باشور پشتیوانیان بکردبایان.
بە کورتی، تائێرە رونە کە ئەم دەسەڵاتە حیزبیە نەک هەر فەشەلی هاوردوە لە:
1- پرسی نەتەوە و نیشتمان
2- حوکمڕانی و خزمەتگوزاری
بەڵکە زیانی گەورەی بە بزوتنەوەی نیشتمانی کوردستان گەیاندوە، بەردەوامیشیان لە دەسەڵات ئەم بزوتنەوەیە توشی نسکۆی گەورەتر لە وانەی رابردو دەکەن. بۆیە ئەگەر میللەت دەیەوێ:
1- پرسی نیشتمانەکەی چارەسەر بکرێت.
2- ئازاد و خۆشگوزەران و شەرەفمەندانە بژێت.
دەبێ بە ئاگا بێتەوە و هەنگاو بەرەو دروستکردنی بومەلەرزەیەکی سیاسی سەرتاسەری بنێت، بومەلەرزەیەک بتوانێت:
1- هەمو ئەوانیتر تێپەڕێنێت و تەواوی کوردستان بکا بەیەک گۆڕەپان.
2- حیزب وسەرکردە و بنەماڵە راچڵەکێنێ و بیانگەڕێنێتەوە ژیانی ئاسایی ناو کۆمەڵگە.
3- گرد و یاڵ و پێدەشت و چەک بکاتەوە بە موڵکی گشتی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.