گۆڕان و پارتی کۆدەبنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 284 جار بینراوە

ستاندەر

بڕیارە ئەمڕۆشاندێکی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبێتەوە دەربارەی بەرکەوتەی پۆستەکانی گۆڕان لەکابینەی نۆیەم،  سەرچاوەیەکى باڵای بزوتنەوەى گۆڕان بە شارپرێسى راگەیاندووە: بریارە ئەمرۆ شاندێکى گۆڕان بەسەرۆکایەتى جەلال جەوهەر سەردانى شاری هەولێر بکات و لەگەڵ شاندێکى پارتى لە مەکتەبى سیاسى ئەو حزبە کۆببنەوە.

ئامانجی کۆبوونەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆقسەکردنە لەسەر ئەو پشک و بەرکەوتانەی بزوتنەوەی گۆڕان کەلەکابینەی نۆیەمدا بەرکەوتەی ئەون و تاوەکو ئێستا پڕنەکراونەتەوە یاخود فەرمانی دەست بەکاربوونیان لەلایەن سەرۆکی حوکمەتەوە بۆ دەرنەچووە.

شایەنی باسە بەرکەوتەی بزوتنەوەی گۆڕان لەکابینەی نۆیەمی حکومەت بریتین لە: پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بۆ چاکسازی(تاوەکو ئێستا ئەو پۆستە یەکلانەکراوەتەوە)، چوار وەزیر و چوار بریکاری وەزیر، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆکی سندوقی داهاتە نەوتییەکان، لەگەڵ ٢٤ راوێژکار و ٢٤ بەڕیوەبەری گشتی، بەڵام جگە لەپۆستی وەزیرەکان و جێگری سەرۆکی هەرێم هیچ پۆستێکی تر یەکلانەکراوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.