مەزڵوم کۆبانێ داوایەک ئاڕاستەی ئەمریکا و روسیا دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 357 جار بینراوە

ستاندەر

مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” داوایەک ئاڕاستەی ئەمریکا و روسیا دەکات، کۆبانێ لەمیانەی تویتێکیدا لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، داوا لەروسیا و ئەمریکا دەکات رێگری بکەن لەگۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکەلەلایەن تورکیاوە، کۆبانێ دەشڵێت تورکیا پلانی داناوەبۆ جێگیرکردنی یەک ملیۆن ئاوارە لەناوچەکانی سەرێ کانی و گرێ سپی، بەمەش دیمۆگرافیای ناوچەکە مەترسی گەورەی دەکەوێتە سەر.

مەزڵوم کۆبانێ لەکۆتایی تویتەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە، بەرپرسیاریەتی نەگۆرینی‌ دیمۆگرافیای‌ ناوچەکەیان دەکەوێتە ئەستۆی ئەمریکا و ڕوسیا. داواکەی مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات دوای ئەوە دێت، کەوا ئەردوگان پێشتر لەبەردەم وەزیرانی وڵاتەکەی رایگەیاندبوو: تورکیا دەستی کردووە بەنیشتەجێ کردنی یەک ملیۆن ئاوارە لەناوچەکانی گرێ سپی و سەرێ کانی.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.