سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان دەربارەی پرۆژەیاسای چاکسازی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 283 جار بینراوە

ستاندەر

علی حەمەساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان، پەیامێک لەبارەی پرۆژە یاسای چاکسازی لەموچە و دەرماڵە و خانەنشیندا، بڵاو دەکاتەوە بەناوی “ئەم عەقڵیەتە ھی چاکسازی نیە، وانەیەک لە کاک نەوشیروانەوە”

دەقی پەیامەکە:
پرۆژە یاسای چاکسازی دواکەوت، ھەموو ڕۆژ بەبەرنامە ھێرش دەکرایە سەرمان و دەیانوت: ئەو پرۆژەی گۆڕان دەیوت: ڕێککەوتنم بۆ کردوە، درۆیە، کوا؟
کە پرۆژەکەش پەسندکرا، دەڵێن: ھی ئێمەیەو ھی گۆڕان نیە!
سێ مانگ پرۆژەکە دواکەوت، ئێمە نەھاتین بڵێن: کێ ڕێگرەو بۆ نایەت، ھەر ئەوانەی ڕێگربون خۆیان دەیانوت: ڕێێکەوتنی گۆڕان بۆ چاکسازی درۆیە!
ئێمە ناڵێین ئەم پرۆژەو ئەو پرۆژانەی دیکەش لە ئایندەدا بڕیارە بێن، ھی گۆڕانە، چونکە ئامانجەکە لای ئێمە جێبەجێکردنی پرۆژەکەیە..
نەمانوتوە ئەم پرۆژە ھی ئێمەیەو کاتێک ئێمە لەسەرەتای دروستبونی گۆڕان باسماندەکرد، خەڵکی دیکە بەنایاسایی ھەزاران خەڵکی خانەنشین دەکرد!
ناڵێین: ئەو کاتەی ئێمە باسی ئەم گەندەڵی و نادادیەمان دەکرد، بەیانیان لەسەر دەردەکردین و دەیانوت: چەواشەکاری دەکەن.
ئێمە ئامانجمان چاکسازیە لەسەرجەم بوارەکان بۆیە دەڵێین: ئەوەی کراوە لە ڕابردووداو گەندەڵی خراپەکاریە، با ئێستا بەیەکەوە چاکی بکەین .

ئامانج کاک نەوشیروان

ساڵی ٢٠١١ ئێمە ئۆپۆزسیۆن بوین ، شەش پاکێجمان پێشکەش کرد بۆ چاککردنی حوکمڕانی، وتمان: فەرموو خۆتان بیکەن و خاوەنی بن، گرنگ ئەوەیە ئەم دۆخە چاک ببێت، ئەوکات ھەندێک کەس دەیوت: نابێت ئەم کارەبکەن، کاک نەوشیروان وتی: ھیوادارین ئەوان بیکەن، ئامانجێ ئێمە چاکسازیە .
لە ساڵی ٢٠٠٩ بۆ ئێستا، فراکسیۆنی گۆڕان دەیان پرۆژەی چاکسازی پێشکەش کردوەو ھەرگیز بیرمان لەوە نەکردوەتەوە بڵێن: کێ دەبێتە خاوەنی، چونکە ئامانجە گەورەکە چاکسازی بوە!
لە ٢٠١٤ەش ئەوەی ئێستا لەم پرۆژەدا زۆرێکی جێگیرکراوەو زۆریشی ماوە بکرێت لە کۆبونەوەکانی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ ھاوڕێکانمان خستمانەڕوو تا پرۆژەکە لەدایکبوو، ڕۆژێکیش نەھاتین بڵێین تەنیا ئێمەین خراپەکاریەکانی ئەوان لادەبەین، چونکە ئەم عەقڵیەتە بۆ تێکدانە نەک چاککردن.

ھەرکەس وتی: ئەوە بەتەنیا منم چاکسازی دەکەم، دڵنیابە ئامانجەکە تێکدانە، پێکەوە دەمانەوێت دۆسیەی خاڵە سنوریەکان و دۆسیەی نەوت و باج و وەبەرھێنانو ….ھتد چاکسازی تێدا بکەین.

ئامانجەکە چاکسازیە، کێ پشتیوانیەتی با پرۆژەکە ھی ئەو بێت، بەڵام لە کوێ گەندەڵی ونادادی ھەبوو قسەی جدیمان لەسەری دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.