هۆشیار عەبدوڵا: لەبەغدا شتێک نییە بەناوی یەکڕیزی فڕاکسیۆنە کوردیەکان

لەلایەن ستاندار Posted on 248 جار بینراوە

ستاندەر

هۆشیار عەبدوڵا پەڕلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕەتی دەکاتەوە شتێک هەبێت بەناوی هاوپەیمانیەتی فڕاکسیۆنە کوردیەکان.

هۆشیار عەبدوڵا پەڕلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دواڕۆژی ڕاگەیاندووە، لە بەغدا شتێک نییە بەناوی یەکڕیزی فڕاکسیۆنە کوردیەکان و دەشڵێت جگەلە سەنگەری بەرژەوەندیەکانی هاوڵاتیانی هەرێم باوڕمان بەهیچ سەنگەرگرتنی قەومی و تایفی نییە.

هاوکات عەبدولستار مەجید ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی لەهەمانکاتدا ڕاگەیاندووە کاتێک داوایان لێکراوە بۆ چونە ناو هاوپەیمانیەتی فڕاکسیۆنە کوردیەکان لەبەغدا گوتویانە ئەزمونێکی ناخۆش و خراپمان هەیە لەگەڵ دەستەواژەی یەکڕیزی، بۆیە پێویستە بە کردار ئەو مەترسیەمان بڕەوێنرێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.