ستاندەر
خۆپیشاندەرانی عێراق پێنج کەس وەک کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی کاتی عێراق دیاری دەکەن، هەریەک لە(عەبدولغەنی ئەسەدی، عەبدولوەهاب ساعدی فەرماندەكانی پێشوی دژەتیرۆری عیراق، رەحیم عگێلی سەرۆكی پێشوتری دەستەی دەستپاكی عیراق، د.سینان ئەلشەبیبی یەكەم پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق دوای پرۆسەی ئازادی، د.محەمەد تۆفیق عەللاوی، كە لە كابینەكەی نوری مالكیدا وەزیری پەیوەندییەكان بوە)، خۆپیشاندەران وێنەی ئەو پێنج کەسایەتییەیان لەمەیدانەکانی خۆپیشاندانەکەندا بڵاو کردۆتەوە وەک کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی کاتی عێراق.
ئەم هەڵوێستەی خۆپیشاندەران دوای ئەوە هات کەوا دەنگۆی دیاری کردنی “محمد شەیاع سودانی” لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە بڵاو کرایەوە وەک پاڵێوراو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق. شایەنی باسە دوو رۆژ لەو وادە دەستورییە لەبەردەم سەرۆک کۆماری عێراق”دکتۆر بەرهەم ساڵح”دا ماوە بۆ دیاری کردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی کاتی عێراق.
سەرچاوە: سبەی میدیا