ستاندەر
به‌گوێرەی زانیاریە میدیاییەكان، باز ره‌ئوف كه‌ریم، ناسراو به (شێخ باز) كه‌سه‌رۆكى گروپى كۆمپانیاكانى كارى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه،لەلایەن مه‌سعود بارزانى سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر داوه بۆ ئەوەی ببێتە وەزیری سامانەسروشتیەكان.
بەگوێرەی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس تاكو ئێستا بەهۆی ئەوەی نێچیرفان بارزانی دەیەوێت ئاشتى هه‌ورامى یاخود كه‌سێكى نزیكى خۆى له‌و پۆسته بێت، بەڵام ئاماژەكان بۆ ئەوەدەچن بابەتەكە بۆ بەرژەوەندی شێخ باز یەكلابۆتەوە، لە دانوستانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراق لەم كۆتاییە، ناوبراو ئه‌ندامى شاندى دانوستانكارى هه‌رێمى كوردستان بوو، بێ ئه‌وه‌ى هیچ پۆستێكى حكومیى هه‌بێت.