ده‌زگای ستانده‌ر ڕاپۆرتی كار و چاڵاكیه‌كانی چه‌ند مانگی ڕابردووی ده‌خاته‌ڕوو

لەلایەن ستاندار Posted on 290 جار بینراوە

ستانده‌ر

هەینی ڕابردوو ڕێکەوتی ۱۳/۱۲ بۆردی چاودێری دەزگای ستاندەر کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، لەسەرەتادا سکرتێری دەزگا (دکتۆر قارەمان) ڕاپۆرتی سێ مانگی کارو چاڵاکیەکانی دازگاکەی خستەڕوو و پاشان بەجیا ڕاپۆرتی بەشەکانی دەزگا لەلایەن بەرپرسی بەشەکان خوێندرایەوە.

دکتۆر ڕعد رفعە بەرپرسی بەشی توێژینەوە لەڕاپۆرتەکەی دا ڕایگەیاند لەماوەی سێ مانگی ڕابردوو توانراوە لەلایەن بەشی توێژینەوەی دەزگا شەش توێژینەوە ئەنجام بدرێت و بڵاوبکرێتەوە، پاشان توێژینەوەکان گەینراونەتە لایەنە پەیوەندیدارەکان.

بەشی میدیا ڕاپۆرتی کار و چاڵاکیەکانی بەشی میدیای خستەڕوو و ڕایگەیاند لەماوەی ئەو سێ مانگە ماڵپەڕی دەزگا بەردەوام هەواڵی گرینگ و ڕاپۆرتی شیکاری لەسەر ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هاوڵاتیانە بڵاوکردۆتەوە، وە لەچوارچێوەی بیرۆڕای ئازاد هەوڵدراوە بیروڕای نوسەر و ئەکادیمیستەکان بڵاوبکرێنەوە.

ڕاپۆرتی کارو چاڵاکیەکانی بەشی پەیوەندیەکانی دەزگاش خوێندرایەوە کە خۆی دەبینیەوە لە ئەنجامدانی دەیان سەردان بۆ وەزارەتەکان و دامودەزگاکانی حکومەت، هەروەها پێشوازی کردن و ئەنجامدانی کۆبوونەوەلەگەڵ، باڵوێزی یەکێتی ئەوروپا لەعێراق، پێشوازی کردن لەقونسڵی کۆریای باشور لەهەرێم، پێشوازی کردن لەوەڤدی کۆنگرەی نەتەوەی کورد کەنەکە، پێشوازی کردن لەحیزبی هودا پارت، پێشوازی کردن لەیەکێتی زانایانی تورکمان کەرکوک، پێشوازکردن لەوەزیری خوێندنی باڵاو دەیان بەرپرسی باڵای حیزبەکان.

کارو چاڵاکیەکانی تری ڕێکخراو خۆیدەبینیەوە لە ئەنجامدانی یەک کۆنفرانسی هەرێمی، ئەنجامدانی ۸ کۆری رۆشنبیری بۆ نوسەر و کەسایەتیە سیاسیەکان، ئەنجامدانی دوو سیمینار لەلایەن بەرێز مەسعود عەبدولخالق، لەکەرکوک و کۆیە، کارکردن لەسەر پرۆژەیەکی نیشتمانی تایبەت بەکەرکوک و ناوچەدابڕاوەکان، ئەنجامدانی دەیان دیداری میدیایی لەلایەن ئەندامانی دەزگاکە.

بودجەی ساڵی پاری دەزگا کە لەلایەن بەشی دارایی دەزگا خرایەڕوو بڕی (850000000) هەشت ملیۆن و پێنج سەد هەزار بوو، ئەوەش کاریگەری لەسەر زیادبوونی کارو چاڵاکیەکانی دەزگا بۆ چەند هێندەی ساڵی پار هەبووە.
جێگای باسە لە پلانی دەزگادا هاتووە کە دەزگای ستاندەر بۆ ئەوساڵ هەشت پڕۆژەی گەورەی پڕ بایەخ ئەنجامدەدات.

کۆتایی کۆبونەوەکە تەرخانکرابوو بۆ هەڵسەنگاندنی ڕاپۆرتی سکرتاریەت و بەشەکان لەلایەن ( کامەران خدر) سەرۆکی بۆرد و ئەندامانی بۆردی چاودێری کە بە ڕەخنەو پێشنیارەکانیان کەشێکی گەرم وگوڕیان بە دانیشتنەکە بەخشی، ئەو شێوازەی کاری ڕێکخراوەی لە هەرێم شێوازێکی نوێیە و کاریگەری لەسەر بەرەوپێشبردنی کاری ڕێکخراوەیی دەبێت.

viber_image_٢٠١٩-١٢-١٤_٠٠-٤٢-٢٤

viber_image_٢٠١٩-١٢-١٤_٠٠-٤١-٥٣

Image may contain: 3 people, people sittingImage may contain: 9 people, people sitting and shoes

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.