بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران سەرۆکایەتی کۆماری ناوی ٤٨ کاندیدی بەدەست گەیشتووە

لەلایەن ستاندار Posted on 178 جار بینراوە

ستاندەر

پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانیەتی بونیادنان ئاشکرای دەکات سەرۆکایەتی کۆمار ناوی (٤٨) کاندیدی بەدەست گەیشتووە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی کاتی عێراق، پەرلەمانتار “عەباس عەتافی” بەرۆژنامەی سەباحی فەرمی عێراقی راگەیاندووە: تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق رانەسپێردراوە، ئەم پەرلەمانتارە باس لەوەش دەکات کەوا سەرۆکایەتی کۆمار ناوی (٤٨) کاندیدی بەدەست گەیشتووە بۆ راسپاردنیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی کاتی، “عەباس عەتافی” دەشڵێت: حکومەتی ئێستا حکومەتێکی کاربەڕێکەرە و ئەرکەکانی هاوڵاتیان بەڕی دەکات،  تاوەکو لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە کەسێک رادەسپێردریت بۆ پێکهێنانی حکومەتی کاتی بەپێی دەستور.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.