خۆپیشاندەرانی ناسریە چەند بارەگایەکی گروپەکانی سەر بەحەشدی شەعبی و لایەنە سیاسییەکان دەسوتێنن

لەلایەن ستاندار Posted on 335 جار بینراوە

ستاندەر

شەوی رابردوو خۆپیشاندەرانی شاری ناسریە چەند بارەگایەکی سەر بەیەکەکانی حەشدی شەعبی و لایەنە سیاسییەکانیان سوتاند، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردۆتەوە، شەوی رابردووی دوای کوژرانی چالاکوانێکی مەدەنی بەناوی”محمد عسمی”  لەشاری ناسریە و برینداربوونی دووچالاکوانی مەدەنی تر بەدەستڕێژی گولەی هێزە نەناسراوەکان، خۆپیشاندەرانی ئەو شارە وەک کاردانەوەیەک بارەگاکانی (رێکخراوی بەدر، حیزبی دەعوە، عەسائیبی ئەهلی حەق، بارەگای فەوجی ئۆپراسیۆنەکانی شارەکەیان) سوتاند.

سوتاندنی بارەگاکانی ئەو هێزە سیاسیانەلەکاتێکدایە خۆپیشاندان تاوەکو ئێستا لە بەغدای پایتەخت و بەشێكی زۆری شارەکانی عێراق بەردەوامیان هەیە، لەنوێترین داواکاریشیان خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و سەرۆکایەتی کۆمار دەکەن.

شایەنی باسە ئەو هێز و لایەنە سیاسیانەی کەسەر بەئێرانن یاخود ئاڕاستەی سیاسییان لەگەڵ ئێراندایەلەعێراقدا، لەلایەن خۆپیشاندەران دەسوتێندرێن، ئەمەش دەرخەری ئەوەی کە هاوڵاتیانی مەدەنی عێراق دژی بوونی هەژمونی ئێرانن بەسەر وڵاتەکەیانەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.