ستاندەر
سەرچاوەیەک لە فراکسیۆنی سادقون ڕەتیدەکاتەوە فراکسیۆنەکەیان هیچ هەوڵێکی دابێت بۆ کۆکردنەوەی ئیمزا لە دژی سەرۆک کۆمار،
سەرچاوەیەک لە فراکسیۆنی سادقون بە ماڵپەری ناس کوردی ڕاگەیاند،لێدوانەکەى عدى عەواد گوزارشت لە بۆچوونى کوتلەکەمان ناکات، داوامان لێکردووە هەڵوێستەکەى ڕاستبکاتەوە،
ئەمە لە کاتێکدایە عدى عەواد پەرلەمانتارى کوتلەى سادقون لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو ،بە هۆی دیارینەکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق فراکسیۆنەکەیان ئیمزا کۆدەکاتەوە بۆ لەکارخستنى سەرۆک کۆمار لە پۆستەکەى.