بۆچەندەمین جارە لەئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی روسیا و چین ڤیتۆ لەسەر بارودۆخی سوریا بەکاردێنن

لەلایەن ستاندار Posted on 146 جار بینراوە

ستاندەر

لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی،  روسیا بۆ چواردەمین جار بەهاوکاری چین مافی ڤیتۆی لەسەر بارودۆخی سوریا بەکارهێنا، بەکارهێنانی مافی ڤیتۆلەلایەن روسیاوە دوای ئەوا هات کەهەریەک لەوڵاتانی بەلجیکا و کوەیت و ئەڵمانیا، رەشنوسێکیان ئامادەکردبوو بۆ گواستنەوەی یارمەتیی مرۆیی لەرێگەی تورکیا و عێراقەوە بۆ سوریا بۆ ماوەی یەک ساڵ، بەڵام روسیا بەهاوکاری چین مافی ڤیتۆی دژی ئەم رەشنوسە یاخود ئەم بڕیارە بەکارهێنا، بەمەش ناتواندرێت یارمەتی مرۆیی بگەیەندرێتە ئەو وڵاتە، هەرلەکۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا روسیا رەشنوسێکی پێشکەش کرد لەبارەی دۆخی سوریاوە، بەپێی رەشنوسەکەی روسیا پی ویستە هاوکارییە مرۆییەکان تەنها لەرێگەی تورکیاوە بۆ ماوەی شەش مانگ بۆ سوریا رەوانە بکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی کەرەشنوسەکەی روسیا لەکۆی (١٤ )ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش تەنها (٥ )دەنگی بەدەستهێنا، بۆیە رەشنوەکەی روسیاش نەبووە بڕیاری ئەنجومەنەکە.

جێگەی باسە روسیا لەسەرتای سەرهەڵدانی قەیرانی سوریاوە لەساڵی ٢٠١١ تاوەکو ئێستا، ١٤ جار مافی ڤیتۆی بەهاوکاری چین دژی چارەسەرکردنی قەیرانی ئەو وڵاتە بەکارهێناوە، ئەمەش مایەی نیگەرانی زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنەکەی لێکەوتۆتەوە بەتایبەت ئەمریکا.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.