ستاندەر
مەکتەبی سیاسی حزبی دەعوەی ئیسلامی کە یەکێک لە پێکهێنەرە سەرەکییەکانی هاوپەیمانی بینا لە راگەیەنراوێکدا ڕایدەگەیەنێت، جەخت دەکەینەوە حزبی دەعوەی ئیسلامی هیچ کاندیدێکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران پێشنیاز نەکردوە.
هەروەها لە راگەیەنراوەکەی دەعوە هاتووە،هاتوە، فڕاکسیۆنی دەوڵەتی یاسا کە بەشێکە لە هاوپەیمانی بنیاتنان پشتیوانی لە هەڵوێستی هاوبەش لەسەر بنەما دەستورییەکان دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر هاوپەیمانی بینا لەبەیاننامەیەكدا بە شێوەیەکی فەرمی ڕایانگەیاند کە قوسەی سوهەیلیان وەک کاندیدی سەرۆک وەزیران پێشكەشی سەرۆككۆمار كردووە تاوەكو پەسەندی بكات