لەچەند كاتژمێری داهاتوو سوپرایزێكی چاوەڕواننەكراو لەبارەی كاندیدی سەرۆك وەزیران ئاشکرا دەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 289 جار بینراوە

پەرلەمانتارێکی  رەوتی حیكمە ئاشکرایدەکات کە  لەچەند كاتژمێری داهاتوو سوپرایزێكی چاوەڕواننەكراو لەبارەی كاندیدی سەرۆك وەزیران روودەدات،

جاسم بەیاتی بە پێگەی غەد پرێسی ڕاگەیاندووە،153 واژۆ كۆكراوەتەوە بۆ كاندیدكردنی قوسەی سوهەیل و هەروەها رێككەوتن لەنێوان هاوپەیمانی فەتح و هاوپەیمانی كوردستانی كراوە لەسەر كاندیدكردنی سوهەیل بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران.

جاسم بەیاتی دەشڵێت ،بەڵام هەریەكە لە سائیرون و نەسر و حیكمە و كۆمەڵگەی عێراقی  داوای كەسایەتییەكی سەربەخۆی دەكەن  كەبەلای هەموو پێكهاتەكانەوە پەسەندكراو بێت.

هەروەها جاسم بەیاتی ئاشکرایدەکات ،لەچەند كاتژمێری داهاتوو سوپرایزێكی چاوەڕواننەكراو لەبارەی كاندیدی سەرۆك وەزیران روودەدات و كەسێكی دیكە كاندید دەكرێت كەبەلای خەڵكەوە پەسەندكراوبێت. ئەوەی ناوەكانیان ئاشكرابكات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.