ئەبوبکر کاروانی لەبارەی کۆنگرەی حیزبەکەیەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 221 جار بینراوە

ستاندەر

ئەبوبکر کاروانی سەرکردەی یەکگرتوی ئیسلامی کە یەکێکە لەکاندیدەکانی ئەو حیزبە بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی لەکۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتوو پەیامێک بەناونیشانی “جەنگی دەروونی نەتان شڵەژێنێ وبە گەشبینیەوە ڕووبکەنە هۆڵی کۆنگرە” بڵاو دەکاتەوە کەئەمەی خوارە دەقەکەیەتی:

خوشك وبرایانی بەڕێز لە بەردەمی کۆنگرە داین ودۆخەکە هەست بە لێپرسراوێتی دەخوازێت. ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ شایعەو پڕو پاگەندە نەیارەکان و کارکردن بە بنەمای (ویل للمصلين). لەپێناو چەواشەکاری و ڕواندنی تۆوی ڕاڕایی وبەدگومانی بەرامبەر بە یەکترو بەربەست خستنە بەردەم خواستی نوێکردنەوەوبەهێزکردنەوەیەکی نەوعی یەکگرتووەکەمان.ئەوەی لەم شوێنەدا هەوڵە ئامانجدارەکانی بەرامبەر ونەیار بە ناوماڵێکی یەکگرتووانەی یەکگرتوو کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو، پوچەڵ دەکاتەوە ،جگە لە ئیحساسێکی خواناسانەو موسوڵمانانەی خاوێن،هوشیاری وچاوکراوەیی ئەندامانی کۆنگرەو خوشك وبرایان وبینینی کەس وپرس وبابەتەکانە بەشێوەیەکی هەمە لایەنە،لەدوێنێ وئەمڕۆدا . خوشك وبرایان پڕوپاگەندە دژبە هەندێ براتان گەیشتۆتە ئاستی دژبەیەکی وتێکەڵی وپێکەڵیەکی سەیرو سەمەرە. بەجۆرێك هەندێکمان لەیەك کاتدا بەسێ تۆمەتی دژبەیەك تۆمەتبار دەکرێین:
١ پارتی هانی داوەو یەکگرتوو تەسلیمی ئەو دەکات!!
٢ یەکگرتوو دەکات بە گۆڕان !(ئەم دووشتە دژبەیەکە یەك پەیج ولەماوەیەکی نزیك لەیەکتر دابەزیون )
٣ئەگەر دەرچێ لەگەڵ پارتیدا دە تاندا ت بەشەڕ؟ هەمووئەمەش لەکاتێکدایە کە یەکێ لە ئەرکەکانمان لەقۆناغی داهاتوودا
ڕاستکردنەوەی ئەو شێواویەیە کەلە قۆناغی ڕابردوودا بەهۆی ڕووداوەکانەوە، لەتێکەڵاوبوونی وێنەی یەکگرتوو بە وێنەی هەندێ لەحیزبە دەسەڵاتدارەکان کەوتۆتەوە. هەربۆیە خوشك وبرایان..لەڕێی کارکردن بەبنە مای خوایی(فبشر عباد الذين يستمعون القول فيتبعون احسنه) پێویستە گوێ بۆ ئەم م جەنگە دەرونیە نەزۆکە نە گرن. باهەموومان بە گەشبینی وئیجابیەوە بەرەو هۆڵی کۆنگرە بڕۆین.یەکگرتوو لەبەردەم گۆڕانکاری و ئستیحقاقێکی گرنگی خۆیدایە.گرنگە لە پێشوازی کردن لەم ئستیحقاقەو وسەرخستنی کۆنگرەو ڕێزگرتن لەبە رەنجامی هەڵبژاردنەکان و وبڕیاری زۆرینەی خوشك و
براکان، بەوپەڕی لێپرسراوێتی وگیانی یەکگرتووانە بیر بکەینەوەومامەڵەبکەین.
سەرکەوتووبێت کۆنگرەی هەشت.
نائومێدی بۆ نەیارانی یەکگرتوو.
براتان ئەبوبەکر کاروانی٢٥/١٢/٢٠١٩

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.