سەرەتا دەبێت چاکسازی لە سیستەمی سیاسیدا بکرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 353 جار بینراوە

سعید هه‌ركی

دەستور و یاسا و ژێر خانی ئابوری بەرهەمی سیستەمی سیاسی یە ، لەگرتنەبەری سیاسەتێکی ڕاست و دروست هیچ گومانی تێدانیە هەموو سیستەمەکە بەکۆی گشتی دروست دەردەچێت ،بەڵام خۆ ئەگەر پێچەوانەبوو ئەمە هەموو کایەکانی ژیان تێک دەچێت وێران دەبێت .

بەسەرنج دانمان لە ووڵاتانی پێشکەوتوو دەبینین ئەوکاتە هەڵساونەتەوە و لەسەر پێی خۆیان وەستاون ، کاتێک سیاسەتی ووڵاتیان گۆڕیوە ئینجا توانیویانە ببن بە ووڵاتێکی خاوەن ئیدارەو ئیرادە .

ئەوەی ئێستا لە نێو خۆپیشاندەرانی عێراق دەبینرێ و گوزارشتی لێ دەکرێ هەمان بیرکردنەوەی ووڵاتانی پێشکەوتوە ، ئەوان دەیانەوێت سیستەمی سیاسی بگۆڕن بۆیە لەم کەسانە دەست پێدەکەن کەلەپۆستی سیادی ووڵاتدان ، دەیانەوێت ئەم گەندەڵکارانە لە دەسەڵات دورخەنەوە چونکە ڕوون وئاشکرایە هەموان درک بەوەدەکەن تاکو ئەوانە مابن بەهیچ شێوەیەک چاوەرێی چاکسازی ناکرێت ، گەندەڵیش هەر بەردەوام دەبێت . بۆیە دواجار میللەت گەیشت بەم قاناعەتەی کە تەواوی سیستەمی سیاسی لە ووڵات دەبێت بگۆڕێت.

بۆ دەرچوون لەم قەیرانانە پێویستە هەرێم کۆمەلێک رێگا بگرێتەبەر کە ئەمانەن :-
۱- لابردنی هەموو گەندەلکارێک و سزادانیان .
۲- هێنانی خەڵکی بێ لایەن و بە توانا ودەست پاک بۆ نێو کایەکانی حکومەت و دەسەڵات .
۳- رێکخستنی سیستەمی حکومڕانی ووڵات .
٤- قۆرخ نەکردنی دەسەڵات .
٥- جیاکاری نەکردن لە نێو خەڵکدا .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.