ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی هیوای ژیانەوەی ڕێککەوتننامەی دەباشان دەخوازێ

لەلایەن ستاندار Posted on 267 جار بینراوە

ستاندەر

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی لەنوسینێکیدا بەبۆنەی کۆتایهاتنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی باس لە ژیاندنەوەی ڕێککەوتننامەی دەباشانی نێوان یەکێتی و گۆڕان دەکات و هیواخوازە ئەو کۆنگرەیە ببێتە هۆی ژیاندنەوەی ئەو ڕێککەوتنە.

ناوبراو نوسیویەتی بەر لەهەرشتێک هیوادارم کۆنگرە و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێ ببێتە مایەی سەر لەنوێ داڕشتنەوە و پێداچونەوە بە سیاسەتی گشتی یەکێتییدا لە (کوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌). بەتایبەت ژیاندنەوەی ڕێککەوتننامەی مێژویی دەباشان کە (مامجەلال و کاک نەوشیروان) بەمەبەستی گێڕانەوەی هاوسەنگی هێز و دەربازکردنی کوردستان لەچەق بەستویی و سلێمانی لەپەراوێزخستن ئیمزایان کرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.