ئەبوبەکر کاروانی: پێویستە ئەندامانی كۆنگرە بوێربن لە بڕیارداندا

لەلایەن ستاندار Posted on 357 جار بینراوە

ستاندەر

ئەبوبەکر کاروانی کاندیدی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لەکۆنگرەی هەشتەمی حیزبەکەیدا لەمیانەی پێشکەشکردنی وتارێکیدا رایگەیاند: یەکگرتووی ئیسلامی بەقۆناغێکی گرینگ و هەستیاردا تێدەپەڕێت، دەشڵێت: دەبێت ئەم کۆنگرەیە بتوانێت گۆرانكاریی ڕیشەیی بكات لە كارەكانیدا. لەبەشێکی تری گوتارەکەیدا” ئەبوبەکر کاروانی” گوتی: پێویستە ئەندامانی كۆنگرە بوێربن لە بڕیارداندا، چونکە ئەگەر بوێر نەبین مێژوو بەجێماندەهێڵێت.

شایەنی باسە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئەمڕۆ هەشتەمین کۆنگرەی خۆی لەشار هەولێر بەستووە بەمەبەستی هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ و هەڵبژاردنی ئەمینداری گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.