گەنجێكی ناوچەی برادۆست ماوەی شەش مانگە دەستگیركراوە و چارەنوسی نادیارە

لەلایەن ستاندار Posted on 314 جار بینراوە

ستاندەر

گەنجێكی ناوچەی برادۆست بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەكی نزیك لە بنەماڵەكەی ماوەی شەش مانگە لەلایەن ئاسایشی ئەو دەفەرە دەستگیركراوە.

گەنجێك بە ناوی ناوی( ئیلاد یاسین برادۆستیە ) لە دەشتی هەرتێی دەڤەری برادۆست نزیکەی شەش مانگە لەلایەن ئاسایشی ئەو ناوچەیە دەستگیرکراوە، بەتاوانی هەبونی پەیوەندی لەگەڵ پەكەكە، سەرچاوەیەكی نزیك لە بنەماڵەكەی لەمبارەیەوە رایگەیاندووە گەنجەكە تەمەنی 24 ساڵە و پیشەی دوكاندارییە، پەیوەندی بە حیزب و سیاسەتەوە نیە،  وتیشی تا ئێستا چەند جارێك هەوڵدراوە ئازاد بكرێت بەڵام هەوڵەكان سەركەوتوو نەبوونە و چارەنوسی نادیارە تا ئێستا.
ستاندەر هەوڵیدا پەیوەندی بەلایەنی پەیوەنیدار لە سنورەكە بكات بۆ وەرگرتنی زانیاری و لێدوان بەڵام پەیوەندیەكان بەردەست نەبوون.
 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.