یەکێتی لە باڵەوە بۆ بەرەی بابەکان!

لەلایەن ستاندار Posted on 306 جار بینراوە

دیارە هەموو رێگاکان دەچێتەوە بارزان ؟
یەکێتی لە باڵەوە بۆ بەرەی بابەکان!
ڕێبین شه‌مامكی

بۆ پارتی عەیب نیە و دەمێکە حکومڕانی حیزبایەتیان لە فۆڕمی بنەماڵەییدا سروشتی خۆی وەرگرتووە و لە سەر ریتمێکی کلاسیک، باوک بۆ کوڕ و برازا بە رێوە دەچێ، نە پێیان عەیبەیە و نە بنکە جەماوەریەکەیان ناڕازین لێیان،
بەلام ئەوەی بۆ یەکێتی جێی پرسیارە، لەو کۆنگرەیە لە فرە باڵیەوە بۆ فرە بەرەبابی ئاڕاستەی وەرگرت ، ئینجا بە قودرەتی رێکەوتنی پێش وەختەی کارەکتەرەکان بێت، وەک هەندێ لە ئەندامە دەرنەچووەکان باسی دەکەن! یان ئیفلاسی فکر و پاراستنی بەرژەوەندیەکان ! کە پێچەوانەی ئەو چاوەڕوانیە بوو کە جەماوەری یەکێتی چاوەڕێیان دەکرد لە کۆنگرە بکرێت و گۆڕانکاری لە بەڕێوە بردنی سیاسەتی یەکێتی بکەن و بە نەفەسەێکی تازەوە بێنێتەوە مەیدان.

بەڵام ئەوەی رووی دا شتێکی تر بوو، ئەوەی روویدا
رێککەوتنی کوڕانی بەرە بابەکان بوو لەسەر میراتی مام، نەک پەیام و دروشمی یەکێتیەکەی جاران!
چونکە تا خۆی مابوو، هیچێک لە کوڕانی بەرەباب دیار نە بوو رۆڵیان
بەڵام دوای کۆنگرە بەرەی بابەکان هاتنە پێش، بەتایبەتی بڕیارە سیاسیەکان دەکەوێتە دەستی ئاڵی تاڵەبانی و کۆنەکانیش لە ژێر هەیمەنەی کۆسرەت رەسوڵ لە ئەنجوومەنێکدا کۆکرانەوە بۆ کۆمەڵێ پرسی تەشریفات و مانەوەیەکی مسۆگەر بە مەقام و بەرژەوەندی جاران، نەیانهێشت بکەونەنە بەر رەخنەو دوورخستنەوەیان.
رەنگە بەرەی بابەکان لە بەڕێوەبردنی یەکێتیدا بەریەک بکەون و دۆخی یەکێتی و

پارتی و دۆخی یەکێتی و گۆڕان لەسەر دەستی کارەکتەرە گەنجەکان بکەوێتە قۆناغێکی ترەوە

دووریش نیە خاڵی ناکۆکی بەرەی بابەکان و بنەماڵە چیتر هاوتەریب نەبن بۆ بەرژەوەندی هەیمەنەی زۆنەکان و یەکتر ببڕن لە خاڵە ناکۆکەکان .
یەکێتی بە حوکمی چەندین ساڵەی خەباتی پڕ لە قوربانی جوانی لە شاخ بە ئایدۆلۆژیای جیا خۆی سەپاند و جیاواز لە پارتەکانی تر دەرکەوت، بەڵام لە دوای راپەڕینەوە، لە دوای چەبدین ساڵی پڕ لە شەڕو ململانێ لە گەڵ پارتی ، دواجار هاوپەیمان و رێککەوتنی ستراتیژی لەگەلیان، تا دەهات جیاوازیەکانی کاڵتر دەبوونەوە، بەتایبەتی لە حکومڕانی بنەماڵەیی، کە یەکەم خاڵی ناکۆکی مام و هاوڕێکانی بەشێکی مەکتەبی سیاسی ئەوسای پارتی بوو جیابوونەوە
ئێستاش دوای کۆنگرە یەکێتی دەکەوێتە دەست بەرەی بابەکان! کوڕانی مام ، کوڕانی شێخ ، کوڕانی کۆسرەت و کچانی ئیبراهیم ئەحمەد! واتە بە جیاوازیەکی کەم لە دوای پارتین و رەنگە ئەگەر ناکۆکی بواریان بدات لە کۆنگرەی داهاتوودا بڵێین هەموو رێگاکان دەچێتەوە بارزان! سەری ئەو پەندەش بخوا کە دەڵێ هەموو رێگاکان دەچێتەوە بانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.