دواین تویتی موقتەدا سەدر

لەلایەن ستاندار Posted on 399 جار بینراوە 0 سەرنج
٣

ستانەدەر

موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر لە دواین توویتێدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر پەیامێکی ئاڕاستەی حەشدی شەعبی کردووە داوای لێکردوون لە هەڵوێستی نابەرپرسانە دوربکەونەوە،

هەروەها ڕایدەگەیەنێت،پێشتر هۆشدارییان داوە لە خزاندنی عێراق لە ململانێی هەرێمی و نێودەوڵەتی، ئەگەر پێشتر هەمووان هاوکاربوونایە بۆ دەرکردنی داگیرکار لەڕێگەی بەرگریی سەربازییەوە ئەمە بەرۆکی عێراقی نەدەگرت، ئەگەر هەمووان هاوکاربوونایە بۆ پەسەندنەکردنی ئەو رێککەوتنە خەجاڵەتبارە، ئەوا ئەوە رووی نەدەدا کە روویدا

رابەری رەوتی سەدر لە توویتەکەیدا دەشڵێت ،ئەمڕۆ لە ئامادەباشیداین بۆ دەرکردنی داگیرکار بە رێگای سیاسی و یاسایی، ئایا هیچ سەرخەرێک هەیە سەرمان بخات و پشتیوانمان بێت بۆئەوەی هەموو ریزەکانمان یەکبخەین بۆ دەرکردنی بەپەلەی داگیرکار؟

موقتەدا سەدر دەشڵێت، دەبێت هەمووان سازش بکەن لەسەر دەستکەوت و دەسەڵات لەپێناو خۆشگوزەرانی گەل. رێگاش نادەین عێراق ببێتە گۆڕەپانی یەکلاییکردنەوەی ململانێی سیاسی و سەربازی، بەڵکو عێراقێکی بەهێز و سەربەخۆمان دەوێت.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *