ستاندەر
دوای هێرشەکەی ئەمەریکا بۆ سەر پێگەکانی حەشدی شەعدی نزیک لە ئێران چەند ڕۆژێکە سەرچاوە هەواڵییەکانی عێراق باس لە پێکدادانی ئێران و ئەمەریکا دەکەن لە عێراق
چاودێرێکی سیاسیش پێیوایە ، ئەو شێکردنەوانەی باسی پێكدادانی راسته‌وخۆی ئه‌مریكا وئێران ده‌كات له‌ناو گۆڕه‌پانی عێراقدا هیچ بنچینه‌یه‌كی قووڵی تێگه‌یشتن له سیاسه‌تی ئه‌مریكا وئێراندا تێدا نیه،
دکتۆر رەعد رەفعەت مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین لە نوسینێکی لە تۆری کۆمەلایەتی فەیسبوک ڕایدەگەیەنێت،ئه‌و هێرشەی چەند ڕۆژ پێش ئێستای ئه‌مریكا بۆ سه‌ر باره‌گاكانی حه‌شد ته‌نها بۆ ته‌مبێ كردنی ئێرانه بۆ ئەوەی چیتر كاندیدی سه‌ربه‌خۆ بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت دوانه‌كه‌وێت
هەروەها دەشنوسێت،ئه‌و گه‌مارۆدانه‌ی حه‌شدیش بۆ سه‌فاره‌تی ئه‌مریكا ته‌نها بۆ خۆڵكردنه چاوی جه‌ماوه‌ری حه‌شد وخه‌ڵكی عێراقه وله‌راستیدا نیازیان نیه سه‌فاره‌ت بگرن وته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامێكی ناراسته‌وخۆ بگه‌یه‌نن به جه‌ماوه‌ری شیعه‌ی نزیك له ئێران وپێیان بڵێن: ئیمه‌ش كاردانه‌وه‌مان هه‌بوو به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژیه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر حه‌شد.
ئەو مامۆستایەی زانکۆ پێیوایە، هه‌ردولا خۆیان ده‌پارێزن له شه‌ر وململانێی سه‌ربازی راسته‌وخۆ له‌ناوعێراق.