عادل عەبدولمەهدی داوا لەخۆپیشاندەران دەکات لەبەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا بکشێنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 255 جار بینراوە

ستاندەر

عادل عەبدولمەهدی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق لەبەیانامەیەکدا داوا لەلایەنگرانی حەشدی شەعبی دەکات لەبەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا بکشێنەوە لەبەغدای پایتەخت، عەبدولمەهدی دەشڵێت: هەر هێرشێک بۆ سەر باڵیۆزخانەکان و نوێنەرایەتى وڵاتانى بیانى لەعێراقدا، بەتوندى ڕوبەڕووى دەبنەوە و سزا ئەنجامدەرانىشی بەتوندی دەدەین.

شایەنی باسە ئەمڕۆ لایەنگرانی حەشدی شەعبی لەبەغدای پایتەخت گردبوونەوەیەکیان لەبەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا ئەجامدا، بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی هێڕشەکانی ئەمریکا بۆسەر بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی و حیزب اللە، کەبەهۆیەوە ١٩ کەس کوژران و ٣٥ کەسیش برینداربوون، بەگوێرەی زانیارییەکانیش گردبوونەوەکەی لایەنگرانی حەشد گرژی تێکەوتووە و لایەنگرانی حەشد دیواری باڵوێزخانەی ئەمریکایان سوتاندووە و لەئێستاشدا بەفەرمی باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە داخراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.