نهژاد ڕهسول
حکایەتی ئەم جارەی دەسەڵاتی کوردی دواین حکایەتی ساوایەتی و سەرەتای حکایەتی چاکسازیە٫خۆسوتاندنی دلشاد هیچ بەهانەیەک نامێنێ بۆ دواخستنی پانۆرامای چاکسازی و دادی کۆمەڵایەتی هەنگاو بەهەنگا دلشادەکان دەبنە قوربانی پانۆرامای دەسەڵاتی کوردی ۰
وەک چۆن دلشادەکان هەنگاو بەهەنگاو جەستەی سووتا ئاواش لەکەسایەتیەیەکی خاوەن ماف دادەمالرێت و بێ ماف دەکرێت لەسەرەتایترین خزمەتگوزاری کە نیشتەجێ بوونە ! دواجار لەبکەرێکی بەخێوکار و کۆمەلایەتیش وەلادەنرێت بۆ ئامرازێکی بێ دەنگکردن و خنکاندنی تا رادەی بێرێزی و نادادی سەرەنجام بکەرە سیاسیەکان و مشەخۆرەکانی کۆمەلگای سیاسی ئاگر و ئاگریان لە هەزارانی وەک دلشاد بەرئەدەن و بەردەوامیش ئەبن۰
ئەم سیاسەتکارانە سیاسەت وەک هێزێکی ترسناک و سامناک نیشان ئەدەن تا رادەی ناشیرین کردن و نەخۆش خستنی دونیای دلشادەکان٫ ئەم سیاستکارانە دورن لە بونیادنانی کۆمەگایەکی هێمن و دادپەروەر وەک چۆن نزیکن لەبەدبەختکردنی کۆمەلگا و دروستکردن و ئاراستەکردنی دونیای نادادی و پەژارەی کۆمەلایەتی ۰
هەموو ئەمەش بەرهەمی پرۆسەی دروستکردنی دونیای چینەکانە و زەقکردنەوەی جیاوازیەکی رادەبەدەر لەنێوان تاکەکانی کۆمەلگادا ! هاوشێوەی دلشادەکان هەزارانی هاوشێوەی ئەو ژیانی ئاسایان پەکخراوە و هەرەشەی زل بوون و گەوە بوونی سەلتەنەتی حزبی و مشەخۆرانە٫ دواجار هەموو وتارە فوتێکراوەکانی بەناو رێکخراوەکان و مافی مرۆڤ و دەستەو و نشتمانیەکان دەکەونە دۆخ و خانەی سکردنی دلشادەکان و پەراوێزخستنیان لە کۆمەلگادا ٫ئەرک و کاری ئەزموونی کوردی ئەبووا بە دوور با لە بێهۆشکردن و سرکردن و بێهودەکردن و بە دۆزەخکردنی ژیانی تاکەکانی ٫ئاگری جەستەی دلشاد تەرجەمەکردن و تەحدایەکی زەقی نەبوونی دادی کۆمەلایەتیە گێرانەوە و بیرخستنەوەی حیکایەتە تاریکەکانە ٫داپۆشینی زیدەرۆی لە گەندەلیە بە یاسایەک کەناتوانێ تاکۆتا ئەم یاسا و رێسایانەی کەهەن بەرگری لەخۆیان بکەن ٫دوا جار جەستەی سوتاوی دلشاد و فرمێسکی هاوژیان و 19 سەرخێزانی پێمان ئەلێت جیاوازیەکی گەورە هەیە لەنێوان قسەی سیاسیەکان و واقعی ژیانی ئابووری و کۆمەلایەتی هاولاتیانی ئێرە ٫جیاواز لە نێوان زمانی سیاسیەکان زمانی دلشاد کە زمانی کۆمەلگایەک بوو کەدەمێکە سیاسەتکارانی ئێرە لەم زمانە تێناگەن و بەدوای تەماحێکی مێژووی قوول کەوتوون لەدەسکەوتی شەخسی !