ستاندەر
کۆسرەت ڕەسوڵ،سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ پیڕۆزبایی لە مەسعود بارزانی کردو پێی ڕاگەیاند، بەم بۆنە پیرۆزە بە دەرفەت دەزانم جەخت لە پەیوەندی دوو قۆڵی نێوانمان بكەمەوە بە ئامانجی خزمەتكردنی زیاتری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و زاڵبوون بەسەر قەیرانەكان.
هەرچەندە ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە کۆنگرای یەکیتی کۆتایی پێهات بەڵام تاوەکوو ئێستا بارزانی ئامدە نەبوو نە بەناوی پارتی دیموکراتی کوردستان و نە بەناوی بارەگایەکەی خۆی پیرۆزبایی لە یەکێتی بکات .
ئەمە لە کاتیکدایە بە ڕۆژێک دوای کۆتایی هاتنی کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی و حزبی زەحمەکێشان بە ناوی بارەگای بارزانی پیرۆزبایی لە سەلاحەدین بەهائەدین و بەڵێن عەبدوڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشان كرد.