ستاندەر
رێبین سەلام كادیری پێشكەوتوی پارتی و مامۆستای زانكۆ رایدەگەیەنێت حیزبەكەی پشتیوانی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت هێشتا داعش مەترسی ماوە بەتایبەت لەناوچە جێناكۆكەكان ئەگەر بونی هێزەكانی ئەمریكا لە سەربازگەی كەی وەن نەبێت بە چەند كاژمێرێك ناوچەكە لە رونی ئەمنیەوە دەكەوێت.
جێی باسە دوێنێ موقتەدا سەدر داوای كرد عێراقیەكان رێزەكانی خۆیان رێكبخەن بۆ دەركردنی سوپای ئەمریكا بۆ ئەوەی بەكارینەهێنن بۆ یەكلاكردنەوەی ململانێكانی خۆیان، هاوكات خۆپیشاندەرانی ساحەی تەحریر داوادەكەن ئەمریكیەكان و ئێرانیەكان چیتر دەستێوەردان لەكاروباری ناوخۆی عێراق نەكەن.