ستاندەر
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر هەڵوێستی خۆی له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه ئه‌مریكا له به‌غدا لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبی ئاشکراکرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر لە بەیاننامەیەک رایگه‌یاند، به توندی ئه‌و ره‌فتارانه ئیدانه ده‌كه‌ین و هه‌وڵه‌كانی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كارێكی ناپه‌سه‌نده و پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه
لە بەشێکیتری بەیانەکەی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر هاتووە. داوا لە لایەنە عێراقییەکان دەکەین دان به‌خۆیاندا بگرن، تا ئه‌و قۆناغه هه‌ستیاره تێده‌په‌ڕێنن، كه ئێستا باڵی به‌سه‌ر عێراقدا كێشاوه، پشتیوانی ته‌واوی خۆیشی بۆ عێراق و گه‌له‌كه‌ی له پێناو سه‌قامگیری و به‌ره‌وپێچوونی ئه‌و وڵاته نیشاندا.