ستاندەر
هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:ئیدانەی ئەم هێرشەی ئەمریکا دەکەین، لەسەر ڕێگای کوژراوەکانمان بەردەوام دەبین و دەبێت هێزە بیانییەکانیش لە عێراق بچنە دەرەوە. داوا لە پەرلەمانی عێراق دەکەین، بۆ دەرکردنی یاسایەک بۆ چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق کۆببێتەوە. لە دەرئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا لە ناوچەى قائیم زیاتر لە ٩٠ کوژراو و بریندارمان هەبووە.