زانیارى نوێ لەبارەى کوژرانى سەرکردەکەى حەشدی شەعبی

لەلایەن ستاندار Posted on 264 جار بینراوە

ستاندەر

ئاژانسى ڕۆیتەرز رایگەیاند: قاسم سولەیمانى دوو مانگ پێش کوژرانى پلانى هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانى ئەمریکاى داڕشتبوو،سوپاى پاسدارانی پڕ چەکى سەردەمى کردووە. جێبەجێکردنى پلانەکانی بە کەتائیبی حزبولڵا سپاردووە. قاسم سولەیمانى لەگەڵ ئەبو مەهدى موهەندیس  و چەند سەرکردەیەکى میلیشیا چەکدارەکانى ئێران خڕبۆتەوە. پلانەکە هێرشکردن بووە بۆ سەر چەند ئامانجێکى ئەمریکا لەعێراق. ئەو کۆبوونەوەیەش لەمانگى ئۆکتۆبەرى ساڵى ڕابردوودا لەڤێلایەکدا لەسەر ڕووبارى دیجلە و نزیک لە باڵیۆزخانەى ئەمریکا لەبەغدا سازکراوە. سولەیمانى دەیویست سەربازە ئەمریکییەکان وڵامیان هەبێت لەسەر روداوەکانى ناوخۆى عێراق هەتا خۆپیشاندەرە عێراقیەکان لە ئەمریکا زیاتر توڕەبن. داواشی کردبوو کۆمەڵەى جیاجیای تازەى میلیشیایی, کە بەلاى ئەمریکیەکان نامۆ بێت دروستبکرێت.بۆ ئەوەى هێرشەکان بکرێنە سەر بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا لەعێراق. هەروەها لەدیمەشق پلانی دانابوو تا هێرش بکاتە سەر سەربازو فڕۆکەوان و هێزە دەریایى و دیپلۆماتکارانى ئەمریکا. ئەوەى کە زۆر ئەمریکای تورە کرد ئەو هێرشانەى رابردووبوو کە کرایە سەر بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا, ئەمریکا بەڵگەى ئەوەى لەبەردەستدایە ئەو هێرشانە گشتى بە سەرپەرشتى قاسم سولەیمانى بووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.