کەرکوک… داعش جوڵەیەکى بەرچاوى کردووە

لەلایەن ستاندار Posted on 312 جار بینراوە

ستاندەر

ئەندامی لیژنەی ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچەكوردستانییەكان شاخەوان عەبدوڵڵا رایگەیاند، لەدوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ ڕۆژ بەڕۆژ داعش لە ‌ناوچە كوردستانییەكان لەزیادبووندایە و كردەوەی تیروریستی بەڕێوە دەبەن, لە هەندێك شوێن بە ‌قووڵایی30 بۆ 50 كم جوڵەیان کردووە. لە‌ناوچەكانی قەرەدەرە و پردێ چاڵاكن و هێرش دەكەنە سەر هێزەكانی عێراق‌و حەشدی شەعبی. لەسنووری دووزخورماتوو، خانەقین و ناوچەكانی دیكە داعش زۆر بەهێز بووە و بەردەوام كردەوەی تروریستی بەڕێوە دەبەن، مەترسییەکى زۆر جددییە هێزەكانی عێراق و حەشدی شەعبیش توانای پاراستنی ئەو ناوچانەیان نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.