هێزە کوردیەکان بایکۆتی دانیشتنی پەڕلەمانی عێراق دەکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 350 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی زانیاریەکانی ستاندەر کە لەچەند سەرچاوەیەکەوە دەستیکەوتووە سەرجەم هێزە کوردیەکان بایکۆتی دانیشتنی سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان نەبێت کەتاکو ئێستا خۆی یەکلایی نەکردۆتەوە لە بەشداریکردن یاخود بەشدارینەکردن، کە بەپێی ڕای چاودێران پێدەچێت ئەویش بڕیاری بەشدارینەکردن بدات لەو دانیشتنە.

ئەوە لەکاتێکدایە بەپێی کارنامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارە سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لەسەر خاکی عێراق.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.