پەرلەمانتارێکی کورد:ئەگەر بریاربدرێت هێزی بێگانە لە عێراق دەربكرێت پێویستە سەرجەمیان بگرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 315 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی هەوالێك كە پێگەی بەغدادناو بڵاویكردۆتەوە، سەلیم شوشكەیی سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندووە رێكەوتنی ئەمنی نێوان ئەمریكا و عێراق بەر لە سێ ساڵ كۆتایی هاتووە كاتێك عێراق داوای كرد هێزەكانی ئەمریكا عێراق بەجێبهێلن بەڵام مانەوەیان بۆ مەشقی سەربازی بووە بە هێزەكان لە شەری داعش.

وتیشی دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا پێویستی بە بریاری پەرلەمان نیە، بەڵكو پێویستی بە بریاری حكومەت و كاركردنی هەیە.

سەلیم شوشكەیی بە پێگەكەی راگەیاندووە ئەگەر پەرلەمان دەنگ لەسەر دەركردنی هێزی بێگانە بدات، پێویستە سەرجەم هێزەكان بگرێتەوە نەك تەنها ئەمریكا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.