ستاندەر
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەئەنجامدانی پەیوەندیەکی تەلەفونی کردووە لەنێوان ” بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران”، بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار، بەرهەم ساڵح پرسەو ماتەمینی قوڵی خۆی گەیاندووه بۆ شەهیدبوونی حاجی قاسم سلێمانی و هاوەڵەکانی، هەروەها سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بەگرینگی و ڕۆڵی قاسم سولەیمانی داوە لەشەڕی ڕوبەروبوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش لەعێراقدا، لەدرێژەی پەیوەندیەکەیاندا هەردوولا ئامەژەیان بەبەردەوام بوونی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران داوە.
پەیوەندییە تەلەفونیەکەی سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی لەکاتێکدایە پێشتر بەرهەم ساڵح پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک کۆماری تورکیا و فەرەنسا و پاشای سعودیە و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنجامدابوو، سەبارەت بەسەقامگیری دۆخی عێراق.