چوار زانیارى لە بارەى ئەو بنكە سەربازییەی ئەمریكا لەهەرێم، کە ئێران هێرشی كردە سەر

لەلایەن ستاندار Posted on 281 جار بینراوە

ستاندەر

بەیانى ئەمڕۆ چوار شەممە سوپای پاسدارانی ئێران، بە پێنج موشەک هێرشی كردە سەر بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا لەهەرێمی كوردستان. ئەویش بنكەی سەربازی هەریرە لە پارێزگای هەولێر.

چوار زانیارى لە بارەى بنکەى سەربازى هەریر:

– بنکەیەکى سەربازى پێشکەوتووە. موشەكی بەرگریی پێشكەوتوو، فڕۆكەی جەنگی ھێرشبەرو ڕاداری پێشكەوتووی تێدایە.

– بنكەكە نزیكە لەشارۆچكەی شەقلاوەی سەر بەپارێزگای هەولێر.

– بنكەی سەربازی ھەریر نزیكترین بنكەی ئاسمانی ئەمریكایە لە ئێرانەوە بە دووری ١١٥ كیلۆمەتر.

–  لەساڵی 2015 كاركردن تێیدا تەواو بوو و ژمارەیەكی زۆری سەربازی تێدا جێگیركراوە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.