ستاندەر
نوسینگەی رۆژنامەوانی عادل عەبدولمەهدی رایگەیاند، لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا داوامان لە مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كردوە، نوێنەر و شاند بنێرن بۆ عێراق بۆ دانانی میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردن و گفتوگۆكردن لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ كشانەوەی هێزە بیانییەكان. بە ئەمریکاشیان گوتووە ئێمە هەمو هەوڵێك دەدین بۆ رێگریكردن لە هەڵگیرساندنی شەڕ بەڵام بەبێ مۆڵەتی ئێمە هێزی ئەمریکی دەربازی عێراق دەبێت و فڕۆکەکانتان بە ئاسماندا دەسوڕێنەوە کە ئەوەش شکاندنی شکۆى خاکی عێراقە. ئەمریکیەکانیش گوتویانە رێز لە دەستورو سەروەری خاكی عێراق دەگرین.