ستاندەر
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، فازڵ حاجی رایگەیاند، له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌ریمی كوردستان سه‌باره‌ت به رێگاپێدان به ره‌شكردنی جامی ئۆتۆمبێل له‌ڕۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان، بڕیاره‌كه له‌ڕۆژی 15/1/2020ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن. هه‌ر هاوڵاتییه‌ك ده‌یه‌وێت جامی ئۆتۆمبێله‌كانی ره‌ش بكات ده‌توانێت سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ بكات له‌دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی یاسایی و دانی رسوماتی پێویست و ته‌واوكردنی رێكاره یاساییه‌كان جامی ئۆتۆمبێله‌كانی ره‌ش بكات به‌و رێژانه‌ی كه لهبڕیارهكەدا دیاری كراوه.