ستاندەر
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه دوای تێپه‌ڕبونی 48 كاتژمێر به‌سه‌ر كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكرانیهیكهدا، میدیا ناوخۆییه‌كانی ئێران بڵاویانكرده‌وه كه راگه‌یاندنی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان و دانپێدانان به خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئێرانییه‌كه، به فه‌رمانی عه‌لی خامنه‌ئی بووه.حكومه‌تی ئێران دانی به‌وه‌دا نا كه فڕۆكه‌كه به موشه‌كێكی سوپای پاسداران خراوه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام خستنهخوارهوهكه به ئه‌نقسه‌ت نه‌بووه و “به هه‌ڵه” بووه.