ستاندەر
لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان وەڤدی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی “مەسروربارزانی” و وەڤدی حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی “عادل عەبدولمەهدی”، باس لەچارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کراوە، بەگوێرەی راگەیەندراوێک لەنوسینگەی راگەیاندنی حکومەتی هەرێم، لەکۆبوونەوەکەدا “عادل عەبدولمەهدی” سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری حوکمەتی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە بنەمایەکی باشیان بۆ پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی داناوە و ئێستاش دەرفەتێکی باش هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا، بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی هەموو دانیشتوانانی عێراق بێت.
لای خۆشیەوە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە، کە چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانی نێوان هەردوولا، پێویستی بە بڕیار و ئیرادەیەکی جیددی هەیە کە گرفتەکان بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێن.